نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری تەواو بوو
لە راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانییەكەدا هاتووە كە دوای هەوڵ و ماندووبوونی لێژنەی سەرپەرشتیکاری زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لە ڕێگەی لێژنەکانی نەخشەدانان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، کارەکانی ڕاستکردنەوەی نەخشەی زەوییەکانی لە بەرژەوەندیی ئەو خەڵکە تەواو كرد، کە زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆریان پێدراوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوە كردووە كە لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ نوێنەری سوودمەندانی زەوییەکانی گوندی کۆری کۆدەبنەوە بۆ پێدانی زانیاریی زیاتر لەبارەی زەوییەکان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکان.
باسنيوز
