سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ساڵی ڕابردوو 25 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشێندراونەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ساڵی ڕابردوو 25 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشێندراونەتەوە
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ساڵی ڕابردوو 25 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشێندراونەتەوە و زەوییەكانیشیان بۆ حكوومەت گەڕێندراوەتەوە.

د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "خاڵێكی گرنگی یاسای وەبەرهێنان ئەوەیە، كە زۆر بە توندی سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە سەرپێچی و كەموكورتی لە پرۆژەكانیاندا هەیە، لە ساڵی ڕابردووشدا توانیومانە 25 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵبوەشێنینەوە و زەوییەكانیشیان بۆ حكوومەت گەڕێندراوەتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای ڕێکاری توندی بەرامبەر ئەوانە کردووە کە کەمتەرخەمن و لە هەر شوێنێك كەمتەرخەمی هەبێت، سەرۆكوەزیران چەندین جار جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە ڕێوشوێنی یاسایی و سزای دارایی توندی ئەو وەبەرهێنەر و پرۆژانە بدەین كە كەمتەرخەمن، هاوكات لە بەرامبەریشدا هەر وەبەرهێنەرێك كاری باش و رێكوپێك بکات و پابەندی رێنوێنی و راسپاردەكان بێت، كارئاسانی و پاڵپشتیی فراوان دەكرێت".

محەمەد شوکر جەختی کردەوە: "نرخی خزمەتگوزاریی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونیان كەم كردەوەتەوە و هانی وەبەرهێنانیان داوە ئەو پرۆژانەی راوەستابوون، دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێتەوە".

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکراشی کرد: "ساڵی 2020 بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار مۆڵەت بە پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە و هەوڵ دەدەن ئەمساڵ وەبەرهێنان زیاتر و فراوانتر بکرێت".












باسنیوز


Top