لە هەرێمی کوردستان ٩٦٣ کەسی دیکە لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە

لە هەرێمی کوردستان ٩٦٣ کەسی دیکە لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەپێی نوێترین ئامار و ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ٩٦٣ تووشبووی دیکە لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

بەپێی ٣١١هەمین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە ٢ی١ی٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە کە یەکیان دانیشتووی دهۆک و ئەوی دیکەشیان دانیشتووی ئیدارەی گەرمیانە.

بەپێی هەمان سەرچاوە هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ٦٨ هاووڵاتیی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣١١)

١. پشکنین: (٢٩٢٣ پشکنینی نوێ)

(٦٢١) هەولێر

(٣٣١) سلێمانی

(١٩٥٣) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(١٨) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦٨ تووشبووی نوێ)

(٤) هەولێر

(٥) سلێمانی

(٥٧) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٢) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٦٣ چاکبوون)

(٣٣٢) هەولێر

(١٧٣) سلێمانی

(٣٧٤) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٣١) گەرمیان

(٥٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)

(٠) هەولێر

(٠) سلێمانی

(١) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(١) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٩٤٨٧٣١ (٣٣٠٥٣٥ هەولێر، ٢٠٣٣٣٨ سلێمانی، ٤٠٧٥٥٨ دهۆك، ٧٣٠٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٣٥٦٥ (٣٦٣٠٧ هەولێر، ٢٩٩٠٨ سلێمانی، ٣٤٢٥٢ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ٧٢١٥٨ (٢٥٧٨٣ هەولێر، ٢٠٨١٨ سلێمانی، ٢٢٦١١ دهۆك، ٢٩٤٦ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٨٠١٧ (٩٦١٦ هەولێر، ٧٤٣٤ سلێمانی، ١٠٩٥٨ دهۆك، ٩ هەڵەبجە)

مردن ٣٣٩٠ (٩٠٨ هەولێر، ١٦٥٦ سلێمانی، ٦٨٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢ی کانونی دووەم ٢٠٢١













باسنيوز



Top