ئەسیل نوجێفی: ٢٠٢١ ساڵی داڕمانی سیستەمی سیاسیی فەرمانڕەوای عێراقە

ئەسیل نوجێفی: ٢٠٢١ ساڵی داڕمانی سیستەمی سیاسیی فەرمانڕەوای عێراقە
پارێزگاری پێشووتری نەینەوا هۆشداری لە داڕمانی هەموو سیستەمی عێراق دەدات و داوا لە ”عاقڵەكانی“ نێو پێكهاتەی عەرەبی شیعەی فەرمانڕەوا لە عێراق دەكات، جێگرەوەیەكی مەدەنی پێشكەش بكەن.

ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، ساڵی ٢٠٢١، ساڵی داڕمانی پڕۆژەی سیاسیی پێكهاتەی عەرەبی شیعییە لە عێراق، ”ئەگەر عاقڵەكانی نێو پێكهاتەی شیعە بە سیفەتی زۆرینەیان كە فەرمانڕەوای وڵاتن، جێگرەوەیەكی مەدەنی پێشكەش نەكەن، هەموو سیستەمی دەوڵەتی عێراق دادەڕمێت“.

ڕوونیشی كردۆتەوە: ”پێویستیمان بە هیچ لایەنێكی دوژمنكار نییە بۆ ئەوەی دەستێوەردان بۆ ڕووخاندنی وڵاتەكە بكات، چونكە هۆكارەكانی داڕووخانی ناوخۆیی زیاد لە پێویستن“.













باسنيوز



Top