لە سنووری سلێمانی ئاڵای داعش هەڵدەكرێت و بۆمبێك بە هێزەكانی ئاسایشدا دەتەقێتەوە

لە سنووری سلێمانی ئاڵای داعش هەڵدەكرێت و بۆمبێك بە هێزەكانی ئاسایشدا دەتەقێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 2ی 1ی 2020، لە گوندێكی سنووری (سەیدسادق)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئاڵایەكی داعش هەڵكراوە، كاتێكیش هێزەكانی ئاسایش هەوڵی لادانی ئاڵایەكەیان داوە، بۆمبێكیان پێدا تەقیوەتەوە.

دیاری رەقیق، قایمقامی سەیدسادق، رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە گوندی (بەردە رەشە)ی سنووری قەزای سەید سادق، ئاڵایەكی تیرۆریستانی داعش لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە دانراوەتەوە".

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پاش ئەوەی هێزەكانی ئاسایش چوونەتە ناوچەكە بۆ لادانی ئەو ئاڵایە، بۆمبێكی چێنراو لە ژێر ئاڵاكە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو كارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

قایمقامی سەید سادق ڕوونی كردەوە كە تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر دانانەوەی ئاڵاكە دەستگیر نەكراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە كردووە.













باسنیوز


Top