گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی فەرمییەوە ڕوونکردنەوە دەدا

 گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی فەرمییەوە ڕوونکردنەوە دەدا
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕۆژێکی پشووی فەرمییەوە كە حكوومەتی عێراق رای گەیاندووە، ڕوونكردنەوە دەدات.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەو پشووی فەرمییەی حکوومەتی عێراقی ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بۆیە ڕۆژی یەکشەممە 3ی1ی2021 دەوامی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

حکوومەتی عێراق سبەی یەكشەممە 3ی 1ی 2021ی وەك درێژكراوەی پشووی سەری ساڵ ڕاگەیاندووە.

جووتیار عادل ڕوونی كردەوە: ”حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵ، هەفتەیەک پشووی ڕاگەیاند بوو، بۆیە پێویست ناکات پشوویتر هەبێت“.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی زایینییەوە، لە ڕۆژی 27ی 12ی 2020ەوە تاوەکوو 3ی 1ی 2021 پشووی فەرمی له دامودەرگا حکوومییەکان ڕاگەیاندبوو.








باسنيوز
Top