موختاری گهڵۆزی: سوپای عێراق سەرانە لە كارگەكانی چەو و لم وەردەگرن و دهیانهوێ سەرانە لە جووتیارانیش وەربگرن
له سهردانێكی مهیدانیی (باسنیوز)ـدا بۆ سنوورهكه، تێبینی كرا كە لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان هیچ جووتیارێكی لێ نەبوو، لهو بارهیهوه هیدایەت یابە، موختاری گوندی گەڵۆزی، ڕایگەیاند، هێزێكی سوپای عێراق چووبوونە لای جووتیارانی سنووری گوندی گەڵۆزی و سەربیران كە سەرقاڵی كێڵانی زەوییەكانیان بوون و پێیان گوتبوون نابێت ئیتر كار بكەن، بە بیانووی ئەوەی تاپۆكانیان ببەن بۆ ئەفسەری سوپا لە ناوچەكە.
موختاری گوندی گەڵۆزی، گوتیشی ڕاستە عەرەبی هاوردە لە ناوچەكەمان نییە، بەڵام ئەو هێزەی سوپا بەدوای سەرانە وەرگرتندا دەگەڕێن لە جووتیارانی كورد، لەبەر ئەوەی لە ناوچەكەی ئێمە چەند كارگەیەكی چەو و لم ههن و بەردەوام سهرانه لە خاوەنی ئەو كارگانە وەردەگرن، دەیانەوێت سهرانه لە جووتیارانیش وەربگرن.
باسنیوز
