بەرپرسێكی دیكەی كورد لە کەرکووک لە پۆستەكەی دوور خرایەوە

بەرپرسێكی دیكەی كورد لە کەرکووک لە پۆستەكەی دوور خرایەوە
بەرپرسێکی دیکەی کورد لە کەرکووک لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق/ فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی، كە واژۆی فیراس عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیەی لەسەرە، كاوە ڕەشید كەریم، بەڕێوەبەری لقی كەركووكی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، كە هاووڵاتییەکی كوردە، لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 250 پۆستی ئیداری و ئەمنی و بەرپرسی بەشە جیاجیاكان لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە سنووری پارێزگای كەركووك لە هاووڵاتیانی كورد وەرگیراوەتەوە و لە شوێنەكانیان تورکمان و عەرەب دانراون.











باسنيوز


Top