پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ئەفسەرەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی کوڕی خۆی بووە
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕايگەیاند: "پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانى ئەفسەرێکى خانەشین بە پلەی عەقید کوژرا، ئەمڕۆ لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بکوژەکەی دەستگیركراو دانی بەتاوانەكەیدا نا، ھەروەھا لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکی تۆمەتبارەکەدا".
ڕاشیگەیاند: "تۆمەتباری ڕووداوەكە كوڕی كوژراوەكەیە و ناوی (ك، ك، ئـ)و لەدایکبووی ساڵی1991ەو و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بە ھۆی بوونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە".
گوتیشی: "ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
باسنيوز
