پۆلیسى هه‌ولێر: شه‌ش كه‌س به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ى داره‌توو ده‌ستگیر كراون
گوتەبیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى هەولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ش كه‌س به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ى داره‌توو ده‌ستگیر كراون.
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى هەولێر ڕاگەیاندووه: "شەڕەکە بەهۆی کێشەی زیزبوونی ژنێک بووه و لە شوێنێکی نزیک شارەدێی دارەتوو ڕووی داوە، دوو کەس لە هەردوولا کوژراون".
گوتەبیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى هەولێر ناسنامەی کوژراوەکانی ئاشکرا کرد، کە پێکدێن لە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی شۆڕش عیماد، هەروەها مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی سەروەر سەعدی بەحری.
باسى له‌وه‌ش كردووه، هەر لەو شەڕەدا پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ئەوانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە دەستبەسەرن.
ڕائید هۆگر عەزیز ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "تا ئێستا شەش کەسمان بەهۆی ئەو ڕووداوە لە هەردوولا دەستگیر کردووە".
باسنيوز
