پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، خەرجیی ناپێویستی تێدایە.

پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، خەرجیی ناپێویستی تێدایە.


ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باس للەوە دەکات، کە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، خەرجیی ناپێویستی تێدایە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەکە بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ئایندە 122 ملیار دیناری بۆ خەرجیی بەکارخستن کردووە، کە ئەو بڕە هاوتایە لەگەڵ بودجەی سێ وڵات.

جەمال کۆچەر هەروەها رایگەیاندووە، لە پرۆژەیاساکەدا، خەرجییەکی زۆر دانراوە، کە عێراق لەم کاتەدا هیچ پێویستیی پێیان نییە.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەرلەمان پرۆژەیاساکە بۆ حکوومەت نانێرێتەوە، تەنیا ژمارە ناوردەکان، بۆ نموونە دیاریکردنی دوو تریلیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی، کە بڕێکی یەکجار زۆرە، راست دەکاتەوە.







باسنيوز
Top