دهۆک؛ پیاوێک لەبەردەم مەیخانەیەک گیانی لەدەستدا
بەپێی زانیارییەکان ئەو پیاوە ناوی "د. م."ە، لەسەر قادرمەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک جگە لە پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و شوێنەواریان لەسەر جەستەی دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەوەبارەیەوە بدات.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەوەی خستەڕوو، تەرمی ئەو پیاوە رەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ زانینی هۆکاری دروستی ئەو رووداوە.
rudaw -
