پێنج سەربازی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەلایەن سوپای توركیاوە كوژران

پێنج سەربازی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەلایەن سوپای توركیاوە كوژران
ئەمڕۆ سێشەممە هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشكرای كرد پێنج سەربازیان لە ناوچەی عەین عیسا، لەلایەن هێزەكانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سەر بە توركیا كوژراون.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی سەربازی لە فەرماندەیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشكرای كرد كە لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەكانیاندا لەگەڵ هێزەكانی توركیا و میلیشیاكانی سەر بە توركیا لە شارۆچكەی عەین عیسا سەر بە پارێزگای رەقەی باكووری سووریا، پێنج سەربازیان كوژراون.

هەروەها رایگەیاندووە كە 11 سەربازی توركیا و میلیشیاكانی سەر بە توركیا كوژراون، لەگەڵ بە دیل گرتنی حەفت چەكداری میلیشیاكانی سەر بە توركیا.

جێی باسە زیاتر لە دوو هەفتەیە توركیا هێرشەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی سنووری عەین عیسا، بەو ئامانجەی هێڵی M4 كۆنترۆڵ بكات.













باسنيوز


Top