داوا دەكرێ داهاتی سنوورەکانی سلێمانی بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە

داوا دەكرێ داهاتی سنوورەکانی سلێمانی بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە
بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، داوای گەڕاندنەوەی داهاتی سنوورەکانی سلێمانی دەکرێت بۆ خەزێنەی گشتی. پەرلەمانتارێکی پارتیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لاهوور جەنگی لەلایەک خۆی کردووە بە دەمڕاستی خەڵکی ناڕازی و لەلایەکی دیکەش هەر خەریکی کاری قاچاخ و رازیکردنی ئاغاکانیەتی.

شوان زرار، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، ڕای گەیاند، گەڕانەوەی داهاتی سنووری باشماخ و پەروێزخان، کاریگەریی باشی لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێت، کە ئێستا بۆ گیرفانی کەسانی دەستڕۆیشتوو دەڕوات، گوتیشی: “لاھوور هەر خەریکی کاری قاچاخ و رازیکردنی ئاغاکانیەتی، لەلایەکی دیکەش تەحەددای حکوومەت و بنەماڵەکەی خۆیشی دەکات و خەریکی رازیکردنی ئاغاکانیەتی، بەڵام دەبێت لەسەر کۆی داھاتەکانی خاڵە سنوورییەکان و گەڕانەوەیان بۆ خەزێنەی گشتی، لەگەڵ یەکێتی رێک بکەوین و کۆنترۆڵی سەرجەم دەروازەکان بکرێت و بخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە قۆناغەکە هەستیارە و ھەموومان کەوتووینەتە ناو کەشتییەکەوە، ئەگەر نوقم بین ھەموومان لەناو دەچین، لەبەرئەوە، نابێت رێگا بدرێت کەس دەست بەسەر داھاتی خاڵی سنووریدا بگرێت”.














باسنیوز


Top