په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی 2021 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی قه‌واره‌كان گفتوگۆ ده‌كرێ
د.مه‌یاده نه‌جار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "پڕۆژه بودجه‌ی 2021 گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، له‌وێشه‌وه ده‌درێته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پاشتر بۆ لێژنه‌ی دارایی ره‌وانه ده‌كرێت".
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌وه‌ی پێك هاتوون 12.7 پشكی كوردستانه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌و باره‌وه گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشووی په‌رله‌مانی نه‌هێشت و بۆ ماوه‌ی مانگێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی درێژكرده‌وه، ده‌بێت پێش رۆژی ده‌نگدان، كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان گفتوگۆ بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له په‌رله‌مان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و سه‌ردانی فراكسیۆنه‌كانیش ده‌كه‌ن و "شاندی سیاسیی كوردستانیش ده‌ڕواته به‌غدا و ده‌بێت كورد لۆبی دروست بكات تا ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ده‌ست كراوه به دروستكردنی لۆبی و له‌و باره‌وه پارتی و فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به بڕیاری دروست له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه.
باسنيوز
