شاره‌وانیی دهۆك به بڕی 52 ملیار دینار چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه
شاره‌وانیی دهۆك ئاماری كار و چالاكییه‌كانی خۆی بۆ ساڵی 2020 خسته روو و ئاشكرای كرد، كه چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر به گوژمه‌ی 52 ملیار دینار ئه‌نجام دراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/12/2020، ئیسماعیل مسته‌فا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، ئاشكرای كرد كه له ساڵی 2020ـدا به گوژمه‌ی 52 ملیار دینار، 32 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر له سنووری شاره‌وانیی دهۆكدا ئه‌نجام دراون.
ئیسماعیل مسته‌فا، ئاشكراشی كرد، به‌شێكی ئه‌و پڕۆژانه هێشتا له قۆناغی جێبه‌جێكردندا.
ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه باخچهیهكیان دروست كردووه و پتر له 39 هه‌زار دار و نه‌مامیان تێدا روواندووه، هه‌روه‌ها 19 هه‌زار و 600 مه‌تر رووبه‌ڕی سهوزایهتی دروست كراوه. سه‌دان گوڵی وه‌رزی و رووبه‌رێكی زۆری فریزیش ڕووێندراوه.
ئاماژه‌ی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ماڵان و لابردنی زێدڕهوییهكانی سه‌ر شاره‌وانیش كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، 320 گرێبه‌ستیان نوێ كردووه‌ته‌وه و 117 شوێن به هۆی سه‌رپێچییه‌وه داخراون.
باسنيوز
