ئاگاداریەك بۆ هاووڵاتیانی سنووری شاری هەولێر
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەکه‌ینه‌وه، کە ئەو هاووڵاتییانەی دیانه‌وێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن بۆ مەبەستی دڵنیابوونیان لەم ڤایرۆسە بۆ سەفەرکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌ردانی بنکەی زانکۆ بكه‌ن، کە تایبەت کراوە بۆ پشكنینی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دەوامی بنکەی ناوبراو لە رۆژی شەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر (8:30 خوله‌كی بەیانی تا 4:00ی ئێوارە) لە پێشوازیدان، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن، رۆژی هەینی پشووی فەرمیە".
k24 -
