پۆلیسی هەولێر باندێکی رێگریکردن لە خەڵک دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر باندێکی رێگریکردن لە خەڵک دەستگیر کرد
ئەو باندەی کە لە چوار کەس پێکهاتبوون و لە شاری هەولێر ڕێگرییان لە خەڵك دەكرد، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر كران.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی نازناز ئوتۆمبێلێكی جۆری BMW ژمارە ئەورووپی، كە چوار كەسی تێدا بووە، ڕێیان لە هاووڵاتییەك گرتووە و مۆبایلەكەیان لێ بردووە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و چوار تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ر.ا.خ) و (خ.ر.ج) و (ر.ح.ر) و (د.م.س) دەستگیر كرد".

ئەوەش خراوەتە روو، تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە بە زەبری حەربە و بە ناوی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە رێگرییان دەكرد، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و ئەوەشیان دركاند كە پێشتریش لە عەنکاوە چوار جاری دیكە رێگرییان لە خەڵك كردووە و چەندین مۆبایل و بڕێك پارەیان لە هاووڵاتیان سەندووە، بۆیە بەپێی ماددە 442 لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ئۆتۆمبێلەكە و ئەو چەقۆ و حەربە و كەرستانەش كە بۆ رێگریكردن و هەڕەشەكردن لە هاووڵاتیان بەكاریان دەهێنان، دەستیان بەسەردا گیرا.












باسنيوز



Top