وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی سەدر دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی سەدر دەداتەوە


وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی پەیامەکەی رێبەری رەوتی سەدر دەداتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28-12-2020، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، لێدوانی ئەمریکییەکان لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا گوماناوییە.

سەعید خەتیبزادە رەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی کێشەکانی خۆی لە دەرەوەی سنوور چارەسەر بکات و رایگەیاندووە، بەپێچەوانەوە، ئەمریکا وڵاتانی دەوروبەری ئێرانی کردووەتە بنکەی بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران.

پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئێران وەک ”دراوسێیەکی خۆشەویست“ کردبوو کێشە سەربازی، ئەمنی و سیاسییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا لە عێراق دوور بخاتەوە و چیتر عێراق نەکاتە گۆڕەپانی ململانێکانی لەگەڵ ئەمریکا.




باسنیوز
Top