هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى به‌رزیی پردهكانى شه‌قامى 120 مه‌ترى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنە و ڤیدیۆی ژێر پردێک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه، كه شوێنه‌كه ژێر پردى شه‌قامى 120 مه‌تریی هه‌ولێر بوو و ده‌كه‌وێته نێوان شه‌قامى كه‌ركووك و مووسڵ، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیار بوو، هاووڵاتییه‌ك پێوانه‌ى پرده‌كه ده‌كات و چوار مه‌تر و 17 سانتیمه‌تره، كه ستانداردى پردهكانى 120 مه‌ترى پێنج مه‌ترن، له به‌دواداچوونى ئێمه بۆ بابه‌ته‌كه، ده‌رچوو ڤیدیۆكه ته‌واوه و ئه‌و كهموكوڕییهى له‌و شوێنه هه‌یه، له ئه‌ستۆى كۆمپانیا توركییه‌كه‌یه كه به‌بێ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه، پڕۆژكهی جێ هێشت، له دواییشدا كۆمپانیاى هێمن گرووپ كاره‌كانى ته‌واو كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "كۆمپانیاى هێمن گرووپ به هه‌مان ستانداردى خۆیان كه پێنج مه‌تره، هێماكانى هاتوچۆیان دانابووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى بیپێونهوه، ئێستاش ئه‌و هه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه چاك كرایه‌وه".
باس‌نیوز
