سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکان پاڵپشتیی کازمی دەکا
وتەبێژێک بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی کردەوە، یەک ملیۆن و 800 هەزار سەرباز لەناو هێزەکانی حکوومەت، راستەوخۆ فهرمان لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وەردەگرن، بۆ راوەدوونانی میلیشیا و چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان.
حکوومەتی عێراق هۆشداری داوەتە میلیشیاکان، لە بەئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و هێزە ئەمنییەکان، دوای ئەم هۆشدارییەی کازمی، چەکدارانی عەسائیب ئههلی حهق پاشەکشێیان کردووە. فرمانی گرتنیش بۆ ئەبوو عەلی عەسکەری، بەرپرسی میلیشیاکانی حزبوڵڵا دەرچووە، کە هەڕەشەی گوێبڕینی لە مستهفا کازمی کردبوو و گوتبووی، هەواڵگریی ئەمریکی ناتوانێ لە دەستی میلیشیاکان رزگارت بکات.
میلیشیاکان داوای ئازادکردنی بەرپرسانیان دەکرد، کە لە مووشەکبارانی ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەی ئەمریکا تێوە گلاون، بەڵام کازمی رەتی کردەوە ئازادیان بکات.
ئەو هەڕەشەیهی بەرپرسی حزبوڵڵای عێراقی دوای ئەوە هات، کە کازمی هێزەکانی لە شەقامەکانی عێراق بەسەر دەکردەوە، دوای بڵاوکردنەوەیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرش و دیاردەیەکی چەکداریی میلیشیاکان.
باسنیوز
