پەرلەمانی کوردستان دەچێتە نێو پشووی زستانەوە

پەرلەمانی کوردستان دەچێتە نێو پشووی زستانەوە


بریارە رۆژی 1/1/2020، پشوی زستانەی پەرلەمانی كوردستان دەست پێبکات و ماوەی سێ مانگ بەردەوام بێت.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، له‌ ڕێكه‌وتی 1/1/2020ـه‌وه‌ پەرلەمان دانیشتنەکانی راده‌گرێت و ده‌چێتە نێو پشووی زستانەوە.

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، "دەستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان، لە راگەیەندراوێکدا پشووی زستانە رادەگەیەنین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وێڕای ئه‌وه‌ش، پەرلەمان ژمارەیەک دانیشتنی تایبەتی دەکات لە بارەی کۆمەڵێک پرسی گرنگ، کە پەیوەستن بە بژێوی و ژیانی ھاووڵاتیانه‌وه‌.





باسنيوز
Top