لە سنووری خانەقین میلیشیاکان باج لە شۆفێران وەردەگرن
ئەكبەر حەیدەر، جێگری بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی١٢ی٢٠٢٠ رایگەیاند: "هاوشێوەی بەغدا و چەند ناوچەیەكی تری عێراق، لیوایەكی یاخیبووی میلیشیا شیعەكان لە سنووری نێوان قەزای شارەبان و خانەقین بە ناوی لیوای بەقیع هەیە، ئەو لیوایە بە لیوایەكی یاخی لە حكوومەتی ناوەند و وەزارەتی بەرگریی عێراق هەژمار دەكرێت و سەرانە لە شۆفێران وەردەگرن."
گوتیشی: "ئەو لیوایە هاوشێوەی لیوا یاخبووەكانی دیکەی حەشدی شەعبی، مەترسین لەسەر هاووڵاتییان و ئاسایش ناوچەكە."
ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گەیاند: "لیوای بەقیعی میلیشیاکان بەردەوام سەرانە و پارە لەشۆفێران وەردەگرن و هاووڵاتیانی ئەو سنورەشیان بێزار كردوە، هاوكات لە ماوەكانی رابردودشدا، هێزە سەربازییەكانی عێراق رووبەڕووویان بوونەوە، بەڵام تا ئێستا هەر لە ناوچەكە ماونەتەوە."
باسنیوز
