لە دەڤەری سۆران بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە ئۆتۆمبێلێك هەڵدێرا

لە دەڤەری سۆران بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە ئۆتۆمبێلێك هەڵدێرا
ئۆتۆمبێلێك لەڕێگەی سەرەكیی (سۆران- سیدەكان) وەرگەڕاوە و گوتەبێژی پۆلیسی سۆرانیش دەڵێت، رووداوەكە بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانی رێگاكەوە بووە.

موقەدەم موحسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، رايگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی١٢ی٢٠٢٠ لە رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە رێگای گشتیی (سۆران-سیدەكان) لە نزیك گوندی مجێسەر، ئاگادار کراینەوە كە بەهۆی رووداوەكە ئەفسەرێكی پێشمەرگە بریندار بووە".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "رووداوەكە بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانی سەر رێگاكە بووە و داواكارین لە شۆفێران هۆشیار و وریا بن لەم جۆرە رێگایانە، بۆ ئەوەی تووشی رووداوی مەترسیدار و نەخوازراو نەبن".











باسنيوز


Top