تەندروستی 3 بڕیار بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات

تەندروستی 3 بڕیار بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێ بڕیار بۆ رێگریکردن لە بڵابوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەدات.

بەپێی نووسراوێک، کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەلەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کراوە، وەزیری تەندروستی چەند بڕیارێکی داوە.

بڕیارەکانی وەزیری تەندروستی، کە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دراون:

- پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە وڵاتانی بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا، دانیمارک، هۆڵەندا، بەلجیکا، ئێران، یابان و یۆنان لە دەروازە سنوورییەکان یان لە فڕۆکەخانەکان، دەگەڕێنەوە.

- پڕکردنەوەی بەڵێننامە بەو کەسانە و کەرەنتینکردن و چاودێریکردنیان

- دوای هەشت رۆژ لە کەرەنتینکردنیان، دووبارە ئەنجامدانەوەی پشکنین بۆیان.












باسنيوز


Top