میدیای ئەمریكا: ئەگەری هەیە باڵوێزخانەی ئەمریكا بۆ هەولێر بگوازرێتەوە
ماڵپەڕی هەواڵی "axios"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا كە دوێنێ شەو بە كاتی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، نووسیویەتی دوو شوێن لە عێراق هەن كە ئیدارەی واشنتۆن بیری لێ كردووەتەوە بۆ ئەوەی باڵوێزخانەكەی لە بەغداوە بۆ بگوازێتەوە، ئەمەش بە هۆی بەردەوامیی هەڕەشە مووشەكییەكانی دەكرێنە سەر ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی فیدراڵی و باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ناوچەكە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمریكا خەریكی لێكۆڵینەوەیە لە داخستنی باڵوێزخانەكەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا، بە تایبەتی دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئەم دواییەی میلیشیاكان كردیانە سەر باڵوێزخانەكە.
"axios" لە زاری ماتیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدای گواستووەتەوە كە دەكرێ باڵوێزخانەكەیان بگوازنەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، یان بیگوازنەوە بۆ بنكەی ئاسمانیی ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق.
باسنيوز
