ئازاد جندیانی: بەغدا لە بەرامبەر كوردستان مەغروورە هەرچەندە هیچ فاكتەرێكیشی بۆ ئەو غروورەی نییە“
سیاسەتمەدارێكی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت كە دەسەڵاتدارانی بەغدا گوزەران و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستانیان كردۆتە ئامرازی جەنگ لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان و جەختیش دەكاتەوە كە ”بەغدا بەرامبەر بە كوردستان مەغروورە“.
ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار به ڕاگه‌یاند حاڵەتێكدا ئەگەر بەغدا بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبوو لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێك بكەوێت، ئەوا شاره‌زایانی ئابووری و به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان و زۆر له چاودێرانیش پێیانوایه، له پرۆسه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ی چاكسازیی ئابووری و ئیداره‌ی ئابووریدا، به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پشت به‌ستن به‌خۆ و به داهاتی خۆمان و به شێوازێك له سیاسه‌تی گونجان له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆییدا، ده‌كرێ كه ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆبژێوی دابین بكرێ.
ڕوونیشی كردەوە: ”كێشه‌یه‌ك یان تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وا مه‌زه‌نده ده‌كرێ ئه‌و لایه‌نه‌ی خۆبژێوی له سه‌رده‌مێكی وەها له ئه‌ستۆدایه، ته‌نیا حكوومه‌ته، له كاتێكدا پەسەندكردنی سیاسه‌تی لانی كه‌می خۆبژێوی ته‌نیا به حكوومه‌ت ناكرێت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگە و كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان له كورده‌واریدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا هاوئاهه‌نگ و پشتیوان نه‌بن. له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵگاش به پێكهاته مۆدێرن و كلاسیكییهكانیشیهوه ده‌بێ بخرێنه ناو فه‌زایه‌كی سۆلیدارێتیهوه (هاوپشتی)“.
بە بڕوای ئازاد جندیانی، لە قۆناغی وەهادا كه جگه له هه‌وبونی قه‌یرانێكی ئیقلیمگیری ئابووری و دارایی و ته‌ندروستیدا، ”كوردستان كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی سیاسه‌تێكی ترسناك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه، بۆیە لەم دۆخەدا دەبێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگا به هه‌موو كه‌رته‌كانی چالاكییه ئابوورییه‌كانه‌وه یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن، واتا دابینكردنی لانی كه‌می خۆبژێوی پێویستی به سیاسه‌تێكی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه له ڕێی یه‌كتر تهواوكردندا حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه خۆبژێوی به‌رپا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌دیهات، ئه‌وا له جه‌نگه داسه‌پێنراوه سیاسییه‌كه‌شدا سەركەوتوو دەبین“.
ئەوەشی نەشاردەوە كە ”ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له دژی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی دەكەن، گوزه‌ران و بودجه و مووچه‌ی خەڵكیان كردۆته ئامراز و ئامێره‌كانی جه‌نگه‌كه، هەرچەندە ئێمە براوه دەبین، چونكه خۆبژێوی ده‌بێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئه‌و ویسته‌ی به‌غدا كه ده‌یه‌وێ به برسیكردن ناچارمان بكات خۆبه‌ده‌سته‌وه بده‌ین و ببینه‌وه به كۆیله. كه‌واتە ئێمه لە جه‌نگێكی ئاوێته له ئابووری و سیاسی و سایكۆلۆژیداین“.
ئازاد جندیانی بۆ (باس‌نیوز) نەیشاردەوە كە هەرچەندە هێشتا نازاندرێت حكوومەتی فیدڕاڵ بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنێرێت یان نا؟ هەرچەندە لەمبارەیەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش ڕێككەوتنێكی لەم دواییە كردووە، بەڵام ”بشینێرێت، به جۆرێك ده‌ینێرێ كه جه‌نگه سیاسی و سایكۆلۆژییه‌كه‌ی دژی كورد پێ بباته‌وه. به‌غدا مه‌غروره، هه‌رچه‌نده به ڕاستی ئه‌وه‌نده‌ی لێكی دەدەمەوە، هیچ فاكته‌رێكی مهغروربوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌غداشه‌وه نابینم، هه‌موو فاكته‌ره‌كان له به‌غدا هی لاوازی و هی ههڵدێرانن، بەڵام تێناگه‌م ئه‌م غرورهیان له كوێ هێناوه؟ ڕه‌نگه فاكته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و غرورهیان ئەوە بێ كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌ست و داگیركه‌ر، هه‌ویری سایكۆلۆژیی ئه‌وانی شێلا بێ“.
باسنيوز
