هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى به‌رزیی پردهكانى شه‌قامى 120 مه‌تری بڵاو ده‌كاته‌وه
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو كرده‌وه، كه ده‌یانگوت پردهكانى شه‌قامى 120 مه‌تریی هه‌ولێر نزمن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/12/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌ترى له به‌رامبه‌ر عه‌نكاوه، بارهه‌ڵگرێك به‌هۆى بوونه‌وه‌ى بۆدى و حه‌وزى دواوه‌ى له‌كاتى ڕۆیشتن، خۆى به بنمیچى پردێكى شه‌قامى 120 مه‌تریدا كێشه، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا زیانێكى زۆر به‌ر پرده‌كه و ڕێگایهكهش كه‌وت".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ڕووداوه‌كه، خه‌ڵكانێك گوتیان پرده‌كه نزمه، ئێمه هه‌ر چه‌ند وه‌ڵاممان دانه‌وه كه وانییه و پرده‌كه كێشه‌ى نییه، ناڕه‌زاییه‌كانیان زیاتر بوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى یه‌كێك نووسیبووى پرده‌كه ئه‌وه‌نده نزمه، ئه‌گه‌ر سه‌رت به‌رز بكه‌یته‌وه، به‌رى ده‌كه‌وێت".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌شڵێت: "ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه واى كرد شۆفێره كهمتهرخهمهكه وه‌كوو پاڵه‌وان ده‌ركه‌وێت و بڕواى لادروست بوو، كه داواى قه‌ره‌بوو له كۆمپانیاى جێبه‌جێكار و شاره‌وانى بكاته‌وه، به‌ڵام وێنه‌كان كه ئێستا به‌رده‌ستن به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى ساتى ڕووداوه‌كه‌ن و ده‌رده‌خه‌ن، كه به‌ر له گه‌یشتن به پرده‌كه به 200 مه‌تر و زیاتر، بۆدییهكهى بووهتهه، هیچ پردێكیش له جیهاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه دروست ناكرێت، كه بارهه‌ڵگرێك به بۆدیی كراوه‌وه، له‌ژێرى تێپه‌ڕێت".
فازڵ حاجى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "هیوادارین ئه‌و به‌ڵگانه وه‌ڵامێكى باش بن و چی دیكه هاتوچۆ و شاره‌وانى و ڕێگاوبان، له هه‌موو ڕووداوێك نه‌كرێنه ئامانج".
باسنيوز
