شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە پەرلەمان
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچنە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامی دانوستاناکانیان ەلگەڵ حکوومەتی عێراق بخەنە بەردەم پەرلەمانی کوردستان".
ھەر بەپێی زانیارییەکان دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان لەبارەی شێواز کۆبوونەوەکە لە گفتوگۆدان و پێدەچێت کۆبوونەوەکە لە نێوان دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمان و شاندی دانوستانکار و سەرۆک فراکسیۆنەکاندا بەڕیوە بچێت.
لە دە ڕۆژی داهاتوودا بۆ ماوەی هەفتەیەک شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی حکوومەتی عێراق کۆ بوونەوە.
باسنیوز
