په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مامۆستا شێرزاد مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین
دەقی پەیامەکە:
به‌ناوی خودای به‌خشنده میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مامۆستا شێرزاد مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری رۆژبه‌یانی و شاری كه‌ركووك (مامۆستا شێرزاد مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین) برازای مێژووی نووسی گه‌لی كورد خوالێخۆشبوو (مه‌لا جه‌میل رۆژه‌بانی)مان، بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و كوردپه‌روره‌كه‌تان و ته‌واوی دۆست و خزمانی رۆژبه‌یانی و شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو(مامۆستا شێرزاد مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بوری و ئارامی به خانه‌واده پایه‌داره‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
23ـی12ـی2020
باسنيوز
