پزیشکێکی دەرمانساز بە هەڵە چوار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت
ئەو پزیشکە دەرمانسازە ناوی عودەی عەزیزییە، دوای ئەوەی بەرپرسان بە هەڵەکەیانیان زانیوە، ناردوویانە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و چاودێریکردنی بۆ ماوەی چەند کاژێرێک.
بە گوتەی عەزیزی، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، چەند کاریگەرییەکی لاوەکی، ئازارێکی دیاریکراو و سووربوونەوە لەسەر شوێنی دەرزییەکە تێیدا دەرکەوتوون. دوای ئەوەی لە هەڵەکەش ئاگادارکراوەتەوە، هەستی بە بێزاری نەکردووە.
ئەو پزیشکە دەرمانسازە دەڵێت "کێشەم نییە ئەگەر چوار ژەمی دیکەی ڤاکسینەکە وەربگرمەوە.. با گەشبین بین لەبارەی ڤاکسینەکەوە". هەروەها هانی خەڵکیش دەدات کە نەترسن وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
لە ئیسرائیل لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە پرۆگرامی نیشتمانیی پێدانی ڤاکسین کراوە و سەرەتا بە کارمەندانی تەندروستی دەدرێت. رۆژی دووشەممەش دەست بە پێدانی ڤاکسین بەو کەسانە کرا کە تەمەنیان 60 ساڵ و بەرەوسەرە. تاوەکو ئێستاش کاتی پێدانی ڤاکسینەکە بە هاووڵاتییانی ئاسایی دیارینەکراوە.
rudaw -
