کونسوڵی تورکیا و سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ى نێودەوڵەتی ئیبراهیم خه‌لیل کۆ بوونەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمەڵگای ده‌روازه‌ى نێودەوڵەتی ئیبراهیم خه‌لیل کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئه‌مرۆ سێشەممە ٢٢ی١٢ی٢٠٢٠، حه‌مید عه‌لى، سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگا، پێشوازیان له هاكان قه‌ره‌چاى، کونسوڵى گشتى توركیا له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دانوستاندن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و جمۆجۆڵى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركیادا كران.
باس‌نیوز
