سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد
لە دیدارێكدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئاسایشیی نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق کرایەوە.
باسنيوز
