سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد
لە دیدارێكدا پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق، هەروەها هەڕەشەی تیرۆر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی شنگال ئالوگۆڕ كرد.
باسنيوز
