دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دووبارە بڕیار لەسەر دۆسیەی دەمیرتاش دەدات
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٠ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دانیشتنی خۆیدا دووبارە بڕیار لەسەر دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە بدات، كە ماوەی ٤ ساڵ دەبێت لە توركیا زیندانی كراوە.
پێشتر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ هەمان دادگا داوای لە توركیا كرد دەمیرتاش ئازاد بكات، چونكە ئەو بەڵگە و تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی بێ بنەمان.
بەڵام ئەوكات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا گوتی: "ئێمە گوێ بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا نادەین".
ئەگەرچی توركیا ئەندامی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە و پێشتریش چەندین دۆسیەی لە بەرژەوەندیی توركیا یەكلایی كردووەتەوە، بەڵام ئێستا توركیا حیساب بۆ ئەو دادگایەش ناكات.
ئەگەر بێت و ئەمڕۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش بدات، دەبێتە دووەم جار کە بڕیاری ئازادكردنی دەدات، بەڵام ئەگەر زۆرە توركیا دیسان رەتی بكاتەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و چەند ئەندام پەرلەمانی دیکەی ھەدەپە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کرا.
باسنیوز
