لیژنهی دارایی پهرلهمان له بارهی لێكهوتهكانی دابهزینی بههای دیناری عێراقی كۆدهبێتهوه
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار و لێکەوتەکانی لەسەر ھەرێمی کوردستان و گرانبوونی كهلوپهل دەکات
پەیامنێری (باسنیوز)، رای دەگەیەنێت كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ سێشهممه 22/12/2020، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی لێکەوتەکانی دابەزینی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دەکات، بە تایبەت گرانبوونی نرخی شتومەک و کاڵا و ناسەقامگیری دۆخی بازار.
گوتیشی دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە دەکرێتە ژمارەیەک راسپارده و بۆ حکوومەتی ههرێمی كوردستانی دەنێرن، تا لایەنە پەیوەندیدارەکان کاریان لەسەر بکەن بۆ ئەوەی رێگری لە قۆرخکاری و گرانبوونی نرخی کاڵا بکرێت.
دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنانی بودجە چەند رێگەیەکی گرتە بەر و یەکێک لە رێگەکان دابەزینی بەھای دینارە بەرامبەر بە دۆلار، جۆرێك له شڵهژان و پشێوی لە بازاڕدا دروست كردووه.
باسنيوز
