بەشی خوێندنی ئێواران بۆ ئەو قوتابییانە دەکرێتەوە کە تا ئێستا لە زانکۆ وەرنەگیراون
ئاراز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:" ئەو قوتابییانەی کە لە ھیچ بەشێک لە زانکۆ حکوومیەکانی ھەرێمی کوردستان وەرنەگیراون، ئێمە لە چەند بەشێکی زانکۆ لە ئێواران وەریان دەگرین".
گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە ئەو قوتابییانە دەتوانن سەردانمان بکەن و فۆڕم بۆ بەشەکانی (کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان: بەشی مێژوو، بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت: بەشی زمانی ئینگلیزی، کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ: بەشی زمانی عەرەبی، بەشی زمانی کوردی، بەشی زمانی ئینگلیزی) پڕ بکەنەوە".
ڕوونیشی کردەوە: "ھەرکەس ئارەزوومەندە، دەتوانێت لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە سەردانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆرم".
باسنیوز
