وەزارەتی دارایی بڕیارێک بۆ خەرجکردنی مووچەی بهشێك له فهرمانبهرانى گرێبهست دەردەکات
بهپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە لەلایەن وەزیری داراییهوه دەرکراوە ، ئاماژە بە بڕیارێک کراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست، لە نووسراوەکەدا هاتووە:" پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان، بڕیار درا بە هەڵاوێرکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی وەزارەتەکان".
ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە کە پێشووتر بەهۆی ڕێنوێنییهك، مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست کە لەسەر داهات و بودجەی وەزارتەکان دامەزرێندراون، ڕاگیرابوو.
فەرمانبەری گرێبەستی داهاتی وەزارتەکان زۆربەیان لە وەزارەتی شارەوانی و تەندروستی و پلاندانانن.
له دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە بەشێکیان لەسەر داهاتی وەزارتەکان گرێبەستن.
باسنيوز
