له هه‌ولێر كه‌مپینی گه‌ڕانه‌وه بۆ فێربوون راگه‌یه‌ندرا
له‌كاتێكدا پابەندکردنی کاسبکاران و ھاووڵاتیان بە بەستنی ماسك، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمه و ھەر دووکاندارێك رێگە بە چوونەژوورەوەی ھاوڵاتیان بدات به‌بێ ماسك، سزای دارایی بە بڕی یەك ملیۆن دینار ده‌درێت، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، تەنھا لە ماوه‌ی 15 خولەكی گەڕانی تیمەکانی قایمقامیەتی ھەلێر، ئه‌مڕۆ چوار شوێن بەھۆی سەرپێچی بڕیارەکە سزادران.
هاوكات شێروان عه‌وڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه گوتی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزارەتی رۆشنبیری، ھەڵمەتێکی فراوانی میدیایی و هۆشیاری تاك بۆ خۆپارێزی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن، دەیانەوێت کەناڵەکان کاتێکی تایبەت بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتە خۆپارێزی و ھۆشیاریەکان تەرخان بکەن، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی بڕیارەکانی دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنایە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ی 18 بڕیاری نوێ‌دا، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای توندتر كرد و، سزای ماددی سەرپێچیکارانی زیاد كرد. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانیش سەرپشك کراون لە داخستنی ئەو شوێنانەی دەبنە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و لە رێگهیانەوە بەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاد دەبێت.
k24-
