پۆلیسى هه‌ولێر زانیارى له‌باره‌ى تەقەكەرەكانی شەوی ڕابردووی شەقامی 100 مەتریی هەولێر ده‌خاته ڕوو
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەسەر فەرمانی عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێکی تۆکمە پێک هێنرا لە هەریەک بەشی پۆلیسی ناو شار ڕۆژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، بە کەمتر لە 10 کاتژمێر، دوو تۆمەتباری سەرەکی له تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیر کران، كه لە شەقامی 100 مەتری بەشەڕ هاتوون و تەقەیان کردووە، لەئاکامدا یەکتریان زامدار کردووە، هەروەها دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری BMWدا گیرا".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و بەپێی ماددە 413 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، كه عه‌مید دلێر نه‌جاڕ ڕای گەیاندووه: "پۆلیسی هەولێر شەو و ڕۆژ لەئەرکدا دەبێت بۆ ئەوەی ئارامی لە هەولێری پایتەخت بەرقەرار بێت، هه‌روه‌ها ناهێڵێن هیچ کەسێک ئەم ئارامییە تێک بدات ه‌و شەونخونیش دەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییانی خۆشەویست و خۆشمان بە خزمەتکاری هاووڵاتییان دەزانین".
باسنيوز
