حكوومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی سێ مانگی چاكسازی بڵاوكردەوە
دوای ئەوەی یاسای چاكسازی لهلایهن كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستانهوه گهڵاڵه كرا و دواتر لهلایهن پهرلهمانی كوردستانهوه پهسند كرا، له یەكەم رۆژی مانگی تەمووزی رابردووەوە دەست بە جێبەجێكردنی كرا.
لە راپۆرتی سێ مانگی رابردووی چاكسازیدا كە بە ناوی "راپۆرتی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠" بڵاو كراوەتەوە، وردهكاریی ههوڵهكانی بنبڕكردنی گهندهڵی و جێبهجێكردنی دهقی یاساكه خراوەتەڕوو.
راپۆرتەكە لە هەشت بەشی سەرەكی پێكهاتووە، دەیان بڕگە و سەدان زانیاری لەخۆ گرتووە، لە ١٤٦ لاپەڕەدا بە وردەكاری تەواوەوە خراوەتەڕوو.
بەشی یەكەمی راپۆرتەكە بریتییە لە ئامانجەكان، بەشی دووەمیش بریتییە لە رێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی، هەروەها بەشی سێیەم بریتییە لە نەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێك زیاتر لە بودجەی گشتیدا و بەشی چوارەمیش بواری پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆی گرتووەتەخۆی.
هەروەها لە بەشی پێنجەمی راپۆرتەكەدا دەرماڵەكان باس كراوە، لە بەشی شەشەمیشدا باس لە رێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەت و لە بەشی حەفتەمیش بواری خانەشینی خراوەتەڕوو، بەشی هەشتەمی راپۆرتەكەش بریتییە لە حوكمەكانی كۆتایی.
باسنيوز
