به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك: پێشبینیی باش بۆ دۆخی كەركووك ناكه‌ین
ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2020 عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك گوتی: "داعش به‌به‌هێزی له‌قه‌زا و ناحیه‌كان و ناوشاری كه‌ركووك و خوارووی شاره‌كه خۆیان رێك خستووه‌ته‌وه، تا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره ئاوا لاواز بن، بەو جۆرە دەبێ".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌داخه‌وه هه‌ندێك به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تیی كورده‌وه له‌و شاره خه‌ریكی پاره په‌یداكردنن و ئاگایان له خه‌ڵك نه‌ماوه.
راشی گه‌یاند: دوو رۆژه ماڵه عه‌ره‌به‌كان دێن دەستدرێژیی دەكەنە سەر موڵك و ماڵه كورده‌كانی سه‌رگه‌ڕان و راكان جبووری به بیری شۆڤێنییانه كار ده‌كات، "ئه‌مه‌ش ته‌عریبێكی دیكه‌یه پارێزگاری سەپێندراو ده‌یكات و دۆخه‌كه پێشبینیی باشی بۆ ناكرێت."
باس‌نیوز
