خانەی فەرهەنگیی شین لە سۆران كۆڕە شیعرێک بۆ فەرەیدوون سامان ساز دەكات

خانەی فەرهەنگیی شین لە سۆران كۆڕە شیعرێک بۆ فەرەیدوون سامان ساز دەكات
خانەی فەرهەنگیی (شین) لە سۆران لە چوارچێوەی چالاكییە ئەدەبییەكانیدا سبەی هەینی كۆڕێكی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیری کورد (سامان فەرەیدوون) ساز دەكات.

فەرەیدوون سامان لەمبارەوە لە لێدوانێكدا ڕايگەیاند: ئەو کۆڕە شیعرییە لەلایەن خانەی فەرهەنگیی (شین) لە سۆران ساز دەکرێت و دوای ئەوەی كۆڕە شیعرییەكە تەواو دەبێت، واژو لەسەر كتێبە شیعرییەكەم بۆ ئامادەبوان دەكەم".

كۆڕەکە کاتژمێر ٣ی پاشنیوڕۆی سبەینێ هەینی ١٦ی١٠ی٢٠٢٠ لە خانەی فەرهەنگیی (شین) لە سۆران بەڕێوە دەچێت.

فەرەیدوون سامان یەكێك لە شاعیرانی ناسراوی کورد و خەڵکی هەولێرە و تا ئێستا چەندین کۆمەڵە شیعری بڵاو بووەتەوە، هاوکات لە بواری وەرگێڕان و وتاری ڕەخنەییشدا چالاکە.











باسنيوز



Top