دەرچوانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دهكرێنهوه
ئهمڕۆ پێنجشهممه 15/10/2020، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، ئاگادارییهكى بۆ دەرچوانى 12ى ئامادەیى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئاگادارى ئەو قوتابییانە دەکاتەوە، کە بەهۆى تووشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانىبوو بەشداریى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى 12ى ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دووبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتووهتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیستهمى زانکۆڵاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچوانەش ئێستا دەتوانن بچنە نێو زانکۆڵاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "سەبارەت بە وشهى تێپهڕ و وشه نهێنییهكانیان، ئاگاداریان دەکەینەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕ و نهێنی (یووزهرنهیم و پاسوۆرد) یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و دەتوانن لە قوتابخانهكانیان وەریبگرنەوە، بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچوانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە".
باسنيوز
