حاڵهتهكانی ساختهكردنی پاره له سلێمانی زیادی كردووه
لهمبارهشهوه سهركهوت ئهحمهد، گوتهبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵ 6 کەسیان دەستگیرکردووە، ئەم ژمارەیەش بەراورد بەساڵی رابردوو حالەتێك زیادی كردووه، چونكە وهك ئاماژهی پێدا، حاڵەتەكانی ساختەكردنی پارە زۆر بووە.
لهكاتێكیشدا بڵاوبوونەوەی پارەی ساختە لەبازارەکان ھەڵکشانی نرخ دروست دەکات، پێشتر زیاتر دراوی ژمارە قورس ساختە دەکران، ئێستا زیاتر 5 ھەزار دیناری ساختە دەکرێت، بۆیە داوا دەکرێت، لە فرۆشگە و شوێنە بازرگانییەکان ئامێری دۆزینەوەی پارەی ساختە بەکار بھێندرێت.
ساختەکردنی دراو لە سلێمانی ھێشتا حاڵەتە و نەبووەتە دیاردە. بەڵام ھینانی دراوی ساختە لەنێو بازاڕ ترسی لای ھاووڵاتیان دروستکردووە، چونکە زۆربەی دراوە ساختەکراوە نوێیەکان 5 ھەزار دینارییە.
k24 -
