20 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

20 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی که تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 912 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و 20 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣١)

١. پشکنین: (٥٣٤٠ پشکنینی نوێ)
(١٩١٤ هەولێر)
(٨٠٢ سلێمانی، ١٤٧ گەرمیان)
(٢٤٤٣ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٩١٢ تووشبووی نوێ)
(٢٣٥ هەولێر)
(١٨٦ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٤٣٨ دهۆك)
(٢٤ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (١٩٤ چاکبوون)
(١١٥ هەولێر)
(٢٨ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١ دهۆك)
(١٧ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٠ مردن)
(٥ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٤١٨٦٧ (١٩٥٦٤٥ هەولێر، ١٢٩٨٠٨ سلێمانی، ٢١١٥٩٤ دهۆك، ٤٨٢٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٨٢٧٧ (٢١٢٤٨ هەولێر، ١٨٧١٤ سلێمانی، ١٦٢٧١ دهۆك، ٢٠٤٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٥٨٩٩ (١٥٧٨٨ هەولێر، ١٠٩٢٣ سلێمانی، ٧٢٧٤ دهۆك، ١٩١٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٠٣١٨ (٤٨٤٦ هەولێر، ٦٧٥١ سلێمانی، ٨٦٤٧ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)
مردن ٢٠٦٠ (٦١٤ هەولێر، ١٠٤٠ سلێمانی، ٣٥٠ دهۆك، ٥٦ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠











باسنيوز


Top