لە شەقڵاوە چەند کارگەیەک بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان دادەخرێن

لە شەقڵاوە چەند کارگەیەک بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان دادەخرێن
لە شەقڵاو و ناحیەی هیران، سێ کارگە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بوونی کاڵای خراپ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی پاریێزگای هەولێرەوە داخراون.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، ڕايگەیاند: "له بنکەی شەقلاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانیی هەولێر بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، سێ گارگە داخراون، هەروەها 56 کارتۆن تەمەر هندیش بەهۆی خراپبوونەوە لەناو براون".

گوتیشی: "لە کارگەکانی دروستکرنی شیرینی و تەمەر هیندی لە سەنتەری قەزای شەقڵاوە و ناحیەی هیران، تیمەکانمان توانیویانە دەست بەسەر 56 کارتۆن تەمەر هیندیدا بگرن کەوا خراپ و شیاوی خواردن نەبوون، هەر کارتۆنێک 25 کیلۆ بووە".

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: "هەروها 3 لەو کارگانەش بەهۆی پیسی و بوونی مەوادی خراپەوە داخران، دوو کارگەیان لە هیران یەکێکیشیان لە شەقڵاوە بووە".

هێمن سەید موراد جەخیشتی کردەوە: "ئامانجی لێژنەکانیان لە گەڕان و پشکینی سەرجەم شوێنەکان، لەپێناو تەندروستی و حزمەتی هاووڵاتییانە".












باسنيوز


Top