لە سۆران پڕۆژەیەكی كارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار جێبەجێ‌ دەكرێت

لە سۆران پڕۆژەیەكی كارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار جێبەجێ‌ دەكرێت
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران ڕای گەیاند لەلایەن حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گوژمەیەك بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەكی کارەبا لە سنوورەكەمان تەرخان کراوە کە بەو پرۆژەیە كێشەی ڤۆڵت و بارگرانی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا نامێنێت.

ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، رايگەیاند: "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان کە هەر چوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز و چۆمان) لەخۆ دەگرێت، بۆ چارەسەکردنی كێشە و گرفتەكانی كارەبا لەم سنوورانە پڕۆژەكانمان لەڕووی گەیاندنی تۆڕی كارەبا و نەمانی بارگرانی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بەردەوامن".

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئێستا لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆیی و لەژێر چاودێریی وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پڕۆژەیەكی كارەبا بە گوژمەی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لە سنووری سۆران جێبەجێ‌ دەكرێت و تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هێڵەكانی گواستنەوە و كێشەی دابەزینی ڤۆڵتەکانی کارەبا".












باسنيوز


Top