گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای كۆرۆنای ڕاگەیاند

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای كۆرۆنای ڕاگەیاند
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای راگەیاند.

كەمێك لەمەوبەر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی باڵای كۆرۆنا، بڕیار دراوە دامەزراوەكانی پەروەردە بە سیاسەتی ئێستا بە دەوامكردن بەردەوام بێت، لە هەمان كاتدا ڕێنمایی گونجاو بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەربچێت.

هاوكات جەخت لەوە كراوەتەوە كە هاوكاریی هەموو لایەنەكان جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان بەردەوام بێت و دامەزراوەكان لەسەر سیاسەتی خۆپارێزی بەردەوام بن.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، بابەتی پابەندبوون بە بەستنی ماسك و ئەو بڕیارەی پێشتر لە لێژنەی باڵای كۆرۆنا دەركراوە، جێبەجێ دەكرێت و ”هەر كەسێك ماسك نەبەستێت، سزا دەدرێت. دواتر وەزارەتی ناوخۆ لەمبارەیەوە ڕێكاری گونجاو ئامادە دەكات“.








باسنيوز


Top