12 ملیار دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا تەرخانکرا
بانکی ناوەندی جیهانی بڕیاریدا، 12 ملیار دۆلار بۆ ئەو وڵاتانە خەرج بکات کە هەوڵی بڵاوکردنەوە یان کڕینی ڤاکسین، پشکنین و چارەسەری کۆرۆنا دەدەن.
بانکەکە لە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەداوە، لەم رێگایە هاوکاری یەک ملیار کەس دەکەین بۆ دەستکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی ئەو پاکێجەیە کە تێچووەکەی 160 ملیار دۆلارە و هاوکاری ئەو وڵاتانە دەکات دژی کۆرۆنا بجەنگن.
تاوەکو ئێستا 38 ملیۆن و 345 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک ملیۆن و 90 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها، 28 ملیۆن و 834 هەزار کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
K24-
